پەرلەمانی عێراق دەرگای خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆککۆمار دەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حەلبوسی جارێکی دیکە دەرگای خۆ کاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆککۆمار دەکاتەوە، ئەو کەسانەی دەیانەوێت خۆیان کاندیدبکەن دەتوانن لە ڕۆژی چوارشەممەوە ناو تۆماربکەن.

ئەمڕۆ سێشەممە پەرلەمانی عێراق بڕیارێکی نوێی دەرکرد تیایدا ئاماژەی بەوەکرد، “بەتێڕوانین لە کاتی دیاریکراوی دەستووریی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار، بەپێی ماددەی (72/دوو/ب) و بەپێی حوکمەکانی یاسای خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆککۆمار ژمارە 8ی ساڵی 2012، سەرۆکایەتی پەرلەمان لەبارەی وادەی خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆککۆمار بڕیاریدا”.

بەپێی بڕیارەکەی پەرلەمان، “دەرگای خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆککۆمار لە ڕۆژی چوارشەممەوە دەکرێتەوە کە دەکاتە ڕێکەوتی 9ی شوباتی 2022، هاوکات خۆکاندیدکردن بۆماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت”.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا