پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ هەینی لە سنووری چۆمان کەسێک بەتۆمەتی کوشتنی باوکی دەستگیرکرا.
لەوبارەیەوە عەقید شەماڵ سورچی، وتەبێژی پۆلیسی سۆران ڕایگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگادارکراینەوە لە بوونی تەرمێک کە بە گولـلە کوژرابوو، هێزەکانمان دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد.
ئاشکراشیکرد، دوای نیو کاتژمێر، تۆمەتباری سەرەکی ڕووداوەکە دەستگیرکرا کە کوڕی کوژراوەکە بوو، وە دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و پەڕاوی یاسایی بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی سەرچاوەیەک لە پۆلیسی چۆمان بە پۆڵەتیک پرێسی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ هێزەکانیان لە بوونى ڕووداوێکى کووشتن ئاگادار کراونەتەوە کە باوک و کوڕێک بووە بە ناخۆشیان وە دواتر کوڕەکە باوکەکەى کوشتووە.