مەزڵوم عەبدی: رۆڵەكانمان مایەی شانازی ئێمە و هەموو ئازادیخوازانی جیهانن

پۆڵەتیك پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) ڕایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی زیندانی سناعە لە حەسەكە،121 كەس لە رۆڵەكانی باكور و رۆژهەڵاتی سوریا شەهیدبون و ئەوان مایەی شانازی ئێمە و ئازادیخوازانی جیهانن.

مەزڵوم عەبدی لە پەیامێكدا كە لە تویتەر بڵاویكردووەتەوە رایگەیاند: لە ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی زیندانی سناعە لە حەسەكە121 كەس لە رۆڵەكانی باكور و رۆژهەڵاتی سوریا شەهیدبوون، شەهیدان سەلماندیان كە تینوی ئازادین، رۆڵەكانمان بە كورد و عەرەبەوە مایەی شانازی ئێمە و هەموو ئازادیخوازانی جیهانن.

فەرماندەی گشتی هێزەكانی هەسەدە دەشڵێت، بۆ پیرۆز راگرتنی ناوی شەهیدان، هەموان بەیەكەوە یادی شەهیدانی بەرگری لە حەسەكە دەكەینەوە.

ئەوەش دوای ئەوە هات كە دوینێ فەرماندەیی گشتی هەسەدە بە فەرمی كۆتایی هاتنی ئۆپەراسیۆنەكەی ڕاگەیاند و ئاشكرایكرد 40 شەڕڤان شەهید بوون لەگەڵ 77 كارمەندی زیندانەكە و چوار هاوڵاتی، وە 374 داعشیش كوژراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا