78 کەمپی ئاوارەکان داخران

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بریکاری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاند: وەزارەتەکەیان دەستیکردوە بە جێبەجێکردنی پلانی تایبەت بە دابینکردنی پێویستییەکانی ئاوارەکان لە وەرزی زستاندا و لەناویشیدا دابینکردنی سوتەمەنییە بۆیان.

کەریم نوری، بریکاری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، ژووری پرۆسەکان پێکهێندراوە بۆ هاندانی ئاوارەکان بۆ گەڕانەوە بۆ زێدی خۆیان و تائێستا 487 خێزان گەڕاونەتەوە شنگال.

باسی لەوەشکرد، ئاوارەکان ئارەزوی گەڕانەوە بۆ ناوچەکانیان دەکەن و لەو چوارچێوەیەشدا دوای گەڕانەوەیان 52 کەمپی ئاوارەکان لە موسڵ و 26 کەمپ لە هەرێمی کوردستان داخراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا