کاروان گەزنەیی: بەردەوام دەبین بۆ کۆتاییهێنان بەم حوکمە دیکتاتۆرە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کاروان گەزنەیی، ئەندام پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، بەرەیەک هەیە لە هەرێمی کوردستان هەوڵیدا ئەم زۆرینە موزەیەفەی لەناو پەرلەمان هەیە درێژەپێبدات بۆ حوکمی تاڵانی و قاچاخی و بردنی پارەی نەوت و خاڵە سنوورییەکان و داهاتەکانی هەرێمی کوردستان و دروستکردنی هێزی میلیشیا بۆ ئەوەی سەرکوتی خەڵکی هەرێمی کوردستانی پێبکات.

ئەمڕۆ دووشەممە کاروان گەزنەیی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد، “ئەمڕۆ ئەم ئیرادەیەمان تێکشکاند و دانیشتنی پەرلەمانی کورستان هەڵگیرا، دوای ئەوەی سەرۆکی پەرلەمانیش دانیشتنەکەی هەڵگرتووە هیچ بڕیارێک یاسایی نییە”.

جەختی لەوەش کردەوە، “ئێمە نەمانویستووە هێرش بکەینەسەر هیچ کەسێک، تەنها ویستوومانە ڕێگری لە درێژکردنەوەی ئەم حوکمە موزەیەفە بکەین”.

لەبارەی بڕیاری کاراکردنەوەی کۆمسیۆن ئەوەی خستەڕوو، “دانیشتنێک نەماوە بەناوی دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان لەو کاتەی دەنگەکە دراوە، بۆیە هیچ بنەمایەکی یاسایی نیی، ئێمە لە بەرەی گەلی کوردستان لە هەوڵەکانمان بەردەوام دەبین بۆ کۆتاییهێنان بەم حوکمە دیکتاتۆرە خۆسەپێنە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا