سبەی یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە سبەی چوارشەممە هەردوو دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان کۆببنەوە.

لەوبارەیەوە زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، سبەی چوارشەممە کۆبوونەوەی دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی و پارتی لە هەولێر بەڕێوەدەچێت.

ئەوەشی خستەڕوو، کۆبوونەوەکە بۆ درێژەدانە بە ڕێککەوتن لەسەر هەمواری یاسای هەڵبژاردن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا