پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەرێوەبەرایەتی تەندروستی راپەڕین 24 هەلی دامەزراندن بەشێوەی گرێبەست رادەگەیەنێت.
بەرێوەبەرایەتی تەندروستی راپەرین رایگەیاند، وەك بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی راپەرین بەمەبەستی پێشكەشكردنی زیاتری خزمەتگوزاری تەندروستی لەسنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتی تەندروستیی ڕاپەڕین 24 هەلی دامەزراندن بەشێوەی گرێبەست رادەگەیەنین.
ئاماژەی بەوەشدا، دامەزراندنەكە دەرچوانی پەرستاری و بەشی سڕكردنی پەیمانگا دەگرێتەوە و دوا وادەش بۆ وەرگرتنی زانیارییەكان بەرواری 15_2_2024 دەبێت.
ئەوەشی خستۆتەڕوو، پێیویستە زانیاریەكان لەچوارچێوەی ئەو ڕێنماییانەدا بێت كەلەفۆرمی هاوپێچدا دیاریكراوەو خاوەنی فۆڕمەكە خۆی بەرپرسیاردەبێت لە هەڵەداخڵكردنی زانیاریەكان.
بۆ پڕكردنەوەی فۆرم كلیك لەم لینكە بكە: