پۆڵەتیك پرێس
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی نه‌وتی باكور له كه‌ركوك ڕایگه‌یاند، شكستیان به هه‌وڵی دزین و قاچاخبردنی 180 هەزار لیتر نه‌وتی پارێزگاكه هێناوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی نه‌وتی باكور رایگه‌یاند، له ئۆپراسیۆنێكی تایبه‌تی هێزەكانی بەشی كۆنتڕۆڵی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی نه‌وتی باكور بەهاوكاری پۆلیسی نه‌وتی كفری پێنج تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كەسەرقاڵی دزین و بەقاچاخبردنی نەوت بوون و هەوڵەكەیان شكستی پێهێراوە و هاوكات پێنج تەنكەری گواستنەوەی نەوتیش دەستی بەسەردا گیراوە.
لەراگەیەندراوەكەدا ئەوەشهاتووە، ئەو نەوتەی هەوڵی دزین و بەقاچاخبردنی دراوە بڕەكەی 180 هەزار لیتر بووە بەڵام هەوڵەكە شكستی هێناوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوەكەی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی نه‌وتی باكور له كه‌ركوك شۆفێره‌كان ئەوكەسانەی دەستگیركراون هەوڵیانداوە به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی و قاچاخ نه‌وت له پارێزگای كه‌ركوك و له‌ده‌ره‌وه‌ی رێگای پشكنینه‌وه بۆ شوێنێكی نادیار بگوازنه‌وه.
راگەیەندراوەكە ئاماژەی بەوەشداوە، تۆمه‌تباره‌كان له ناو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی نه‌وتی باكور ده‌ستگیركراون به‌پێی مادده‌ی 41ی ساڵی 2008 یاسای قاچاخچێتی و دزینی نه‌وت لێكۆڵینه‌وه‌یان لەگەڵ دەكرێت.