عێراق هۆشداری دەداتە ئەو کۆمپانیایانەی گرێبەستیان لەگەڵ هەرێم هەیە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کۆمپانیای نیشتیمانی نەوتی عێراق لە نوسراوێکی فەرمیدا  ئەو كۆمپانیایانەی گرێبەستی كاركردنیان لە كەرتی نەوتی هەرێمدا ئاگادار کردەوەو پێی ڕاگەیاندن لەماوەی سێ مانگدا دەبێت كۆتایی بە كاركردنیان بهێنن.

هەر لە نوسراوەکەدا ئاماژە بەوەش دەدات، دەبێت بەڵێن بدەن لە كەرتی نەوت‌و غازی هەرێمی كوردستاندا كارناكەن.

ڕوونیشی دەکەنەوە، ئەو كۆمپانیایانەی گرێبەستی كاركردنیان لە هەرێمی كوردستاندا هەیە دەبێت بەڵێن بدەن لەماوەی سێ مانگدا دوای دەرچوونی ئەم نوسراوە، كۆتایی بە گرێبەستەكانیان دەهێنن.

لە بەشێکی نوسراوەکەشدا هاتووە، ئەو كۆمپانیایانەی پەیوەست نابن بەم بڕیارەوە دەخرێنە لیستی رەشەوە‌و مامەڵەیان لەگەڵدا ناكرێت.

ڕۆژی 19ی ئایاری 2022 و لە سەر داوای وەزیری نەوتی عێراق، دادگای بازرگانی (الکرخ) لە بەغدا، ئەو کۆمپانیا نێودەوڵەتییانەی کە لە چوارچێوەی هەرێمی کوردستان دا کار دەکەن بانگ کرد (استدعاء). لەوانەش کۆمپانیای DNO)، وێسترن زاگروس، HKN، شاماران، گەنەڵ ئێنێرجی، ئاداکس و گۆلف کیستۆن(، کە  گرێبەستەکانیان بە پێی یاسای ژمارە 22 ی ساڵی 2007 ی نەوت و گازی کوردستان واژوو کراوە و ئەو یاسایەش بە پێی ماددەکانی دەستووری عێراقی لە لایەن پەرلەمانی کوردستان دەرچوێنراو

May be an image of text

May be an image of text

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا