ئاسایشی سلێمانی تۆمەتبارێک بە 180 ملیۆن دینارەوە دەستگیردەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، کەسێکیان دەستگیرکردووە کە بڕی 180 ملیۆن دیناری عێراقی لە دەرەوەی هەرێم هێناوەتە ناو هەرێم.

لە ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانیدا هاتووە، “بە فەرمانی دادوەر وە بەپێی ماددەی 281 لە یاسای سزادانی عێراقی، بەمەبەستی ڕێگریکردن لە هەموو کارێکی ساختەکاری و نەهێشتنی بڵاوبونەوەی هەرجۆرە دراوێکی ساختە، هێزەکانمان توانیان لە رۆژی 23ی تشرینی یەکەمی 2021 کەسێک دەستگیر بکەن بەناوی (أ . ع . م ) کە لەدایکبووی ساڵی (1989)یە”.

ئەوەش هاتووە، هێزەکانیان دەستیان گرتووە بەسەر ئۆتۆمبێلێکدا لە جۆری (لاندکروز- پیکاب) کە بڕی 180 ملیۆن دیناری عێراقی لە جۆری 50 هەزاری و 25 هەزاری، کە لە دەرەوەی هەرێم هێنابووی بەمەبەستی ساغکردنەوەی لە بازاڕەکانی شاری سلێمانی، دواتریش تۆمەتبار ڕوبەڕوی یاسا کرایەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا