پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بڕیارە ھەفتەی داھاتوو وەزارەتی پەروەردە سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی خوێندن کۆببێتەوە و یاداشتی مامۆستایانی ناڕازیی ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران بکات.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پەروەردەی ھەرێم رایگەیاند، ھەوڵەکانی وەزارەتی پەروەردە چڕکراونەتەوە بۆ دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی خوێندن لەو ناوچانەی لەسەرەتای وەرزی خوێندنی ئەمساڵەوە بایکۆت تێیاندا بەردەوامە.
وتیشی، چەند رۆژی رابردوو کۆبوونەوە لەوبارەیەوە کراوە، بڕیارە ھەفتەی داھاتووش ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردە کۆببێتەوە و یاداشت و داواکاری مامۆستایان بۆ دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی خوێندن ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران بکات.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، داواکاری پلە بەرزکردنەوە و دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ لەو داواکارییانەن کە بە نوسراوی رەسمی رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران دەکرێن.