داوا دەكرێت كازمی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت

پۆڵەتیك پرێس

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، نوسراوێك لەبارەی دابینكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم و شایستە داراییەكانی جوتیاران ئاڕاستەی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەكات.

بەشیر حەداد جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بە پۆڵەتیک پرێسی راگەیاند، لە نوسراوێكدا کە بۆ مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراقی ناردووە داوایكردووە موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابینبكەن و شایستە داراییەكانی جوتیارانیش بۆ ساڵەكانی (2014 و 2015 و 2016) خەرج بكرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، مووچەی مانگی 10هیچ پەیوەندی بە تێپەڕاندنی یاسای قەرزەوە نییە، بۆیە پێویستە كازمی مووچە بنێرێت.

بەشیر حەداد باسی لەوەكرد، بۆ مانگەكانی 11 و 12 پێویستە رێككەوتن لەنێوان هەردولا بكرێت، وتیشي، “جارێ دیار نییە كەی شاندەكە دەچنە بەغدا”.

هەفتەی ڕابردوو، ئەحمەد مەلا تەڵاڵ وتەبێژی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، تا پەسەندكردنی بودجەی 2021 ناردنی 320 ملیار دینارەكەی هەرێم بەردەوامی دەبێت.

پەسەندكردنی پرۆژە یاسای كورتهێنانی دارایی لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە گومانی لای بەرپرسانی هەرێم دروستكردووەو دڵنیانین لەوەی بۆ مانگی داهاتووش بەغدا 320 ملیار دینارەكە دەنێرێت، یاخود نا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا