بەشیر حەداد: ژمارەی كۆبوونەوەكانی پەرلەمان زیاد دەكەین

پۆڵەتیك پرێس

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ كۆبونەوەی پەرلەمان دەست پێدەكاتەوەو وەرزی نوێی یاسادان وەرزێكی پڕ لەكار دەبێت، ئەوەش بەهۆی ئەوەی ژمارەی كۆبونەوەكانی پەرلەمان زیاد دەكەن.

بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لەپێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك رایگەیاندووە، وەك قەرەبووكردنەوەیەك بۆ ئەوەی ماوەی رابردوو كۆبوونەوەكانی پەرلەمان راوەستابوو، لە وەرزی نوێی یاساداناندا ژمارەی كۆبووەنەوەكانیان زیاتر دەكەن.

ئاماژەی بەوەشداوە لە وەرزی نوێدا كار لەسەر ژمارەیەك پرۆژە یاسا و پیشنیازی دیكە دەكرێت كە هەندێكیان هی خولەكانی رابردوون و رێكارە یاساییەكانیان تەواو نەكردووە.

دوای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا پەرلەمانی عێراق بڕیاری هەڵپەساردنی كۆبونەوەكانیدا، بڕیارە لەكۆبونەوەی ئەمڕۆدا گفتوگۆ لەبارەی تەواوكردنی یاسای هەڵبژاردن و پرۆژەیاسای هەمواركردنەوەی یاسای دادگای باڵای فیدراڵی، و پرۆژەیاسای وەزیر و وەزارەتەكان بكرێت.‎

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک