كازمی كارتی بەشە خۆراك بۆ هەژارانی عێراق دابین دەكات

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكوەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە لەبەرچاوگرتنی زیان و كاریگەرییەكانی كۆرۆنا هاوكاری ئەو كەسە هەژارانە بكرێت كە زیانیان بەركەوتووەو كارتی بەشە خۆراكیان بۆ دابین دەكات.

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، وەزارەتەكانی بازرگانی و كار و كاروباری كۆمەڵایەتی ئاگاداركردوەتەوە تاوەكو لە چوارچێوەی كاریگەرییەكانی پانتایی كۆرۆنادا پشتیوانی بۆ هەژاران دابینبكەن.

ئاماژەی بەوەشكردووە، داوایكردووە كارتی بەشە خۆراك بۆ هەژاران دابین بكات بۆ ئەوەی بەسەر هەموو ئەو تەحەدا ئابورییانەدا زاڵ ببن كە بەهۆی كۆرۆناوە رووبەڕوی بونەوەتەوە.

بەپێی بڕیارەكەی كازمی وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتی راسپێردراوە تاوەكو لە مانگی رەمەزانیشدا هاوكاری پێویست بۆ خێزانە هەژارەكان دابین بكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا