كازمی كەس لەسەروی یاساوە نییە

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، لەعێراق كەس لەسەرو یاساوە نییەو یاسا بەسەر هەموواندا وەك یەك جێبەجێ دەكرێت.

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، پێداگیری دەكەین لەسەر بەردەوامی كاركردنی ئەو لیژنانەی بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی پێكهێنراون و ئێستاش بەردەوامن لەكارەكانیان.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەعێراق كەس لەسەرو یاساوە نییەو لێكۆڵینەوەی بەرفراوان لەگەندەڵكاران دەكرێت پاشان دەرئەنجامەكانی رادەگەیەنرێت.

كازمی وتیشی، “ئەو بەڵێنانەمان جێبەجێ دەكەین كە بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی داومانە”.

وتەكانی كازمی لەكاتێكدایە بەردەوام عێراق لەریزبەندی لیستی پێشەوەی ئەو وڵاتانەدا دێت كە گەندەڵی تێیاندا بەشێوەیەكی بەرفراوان هەیە، هاوكات بەدەیان كەس تۆمەتبارن بە ئەنجامدانی گەندەڵی و كاری نایاسایی، بەڵام رووبەڕووی یاسا ناكرێنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا