بودجە لە بەرنامەی كار لابرا

ئەم بابەتە 81 جار بینراوە

پۆڵەتیك پرێس

جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ئاشكرایكرد، پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی ناخرێتە بەرنامەی كاری دانیشتنی پەرلەمانەوە.

بەشیر حەداد ئەمڕۆ پێنجشەممە 17ی ئازار رایگەیاند، لەكۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەماندا تەنها دەنگ لەسەر پڕۆژە یاسای دادگای فیدراڵی دەدرێت و بودجە ناخرێتە بەرنامەی كارەوەو دەنگی لەسەر نادرێت.

پێشتریش بەشیر حەداد بە پۆڵەتیك پرێسی رایگەیاندبوو، سەبارەت بە دادگای فیدراڵی جگە لە لایەنە كوردییەكان لایەنی تریش تێبینییان لەسەر پڕۆژە یاساكە هەیە، بەڵام یەك هەڵوێستیی فراكسیۆنە كوردییەكان پێگە و كاریگەرییان بەهێزتر دەكات.

ئاماژەی بەوەشكرد، جەخت دەكەنەوە لەسەر مافی هەموو پێكهاتەكانی عێراق لە یاسای دادگای فیدڕاڵی لەبەرئەوەی یاساكە گرنگ و هەستیارە.

ئەوەش لەكاتێكدایە، ئێوارەی ئەمڕۆ سەرۆكایەتی پەرلەمان و سەرۆكی فراكسیۆنەكان و لیژنەی دارایی و بۆ یەكلایكردنەوەی چارەنوسی دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق و یاسای دادگای فیدڕاڵی كۆبونەوە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک