پۆڵەتیك پرێس
سەرۆكی شارەوانی هەڵەبجە ئاشكرایدەكات، پارەی پێویست بۆ نۆژەنكردنەوەی باڵەخانە سوتێنراوەكەی شارەوانی هەڵەبجە تەرخانكراوەو نۆژەن دەكرێتەوە.
كوێستان ئەكرەم سەرۆكی شارەوانی هەڵەبجە بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، حكومەت كوردستان بڕە پارەیەكی بۆ نۆژەنكردنەوەی باڵەخانە سووتێنراوەكەی شارەوانی تەرخانكردووە و لە ئایندەیەكی نزیكدا دەست بەنۆژەنكردنەوەی دەكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد، دوای سوتاندنی باڵەخانەكە دوو دەرخستەیان بۆ بژاردنی زیانەكان و نۆژەنكردنەوەی ئامادەكرد، لە ئێستاشدا وەزیری شارەوانی و دارایی رەزامەندیان لەسەر خەرجكردنی ئەو دەرخستەیە داوە.
سەرۆكی شارەوانی هەڵەبجە راشیگەیاند، دوو رۆژە بانگەوازیان كردووە، بۆ كۆمپانیاكان بەڵام بەهۆی كەمكردنەوە نهێنییەكەوە نایانەوێ بڕی پارەی دابینكراو ئاشكرا بكەن، دوای ئەوەی بە چ كۆمپانیا و كەسێك دەدرێت ئەوكات پارەكەش رادەگەیەنن.
شەوی 21 لەسەر 22ی مانگی ئابی رابردو، هاوشێوەی زۆرێك لە شارو شارۆچەكانی دیكەی هەرێم، بەشێك لە دانیشتوانی هەڵەبجە بەهۆی نەبوونی مووچەو خراپی خزمەتگوزارییەوە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و بەهۆیەوە باڵەخانەی شارەوانی هەڵەبجەیان سوتاند.