لەبارەی گرێبەستی 50 ساڵییەوە وەڵامی ئومێد خۆشناو دەدرێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

پەرلەمانتارێكی یەكێتی وەڵامی سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دایەوەو رایگەیاند، با پارتی دەستپێشخەری بكات و ناوەڕۆكی گرێبەستی 50 ساڵەی هەرێم و توركیا بڵاوبكاتەوە.

بالانبۆ محمد ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، ئاساییە گەر بەرپرسانی یەكێتی و گۆڕانیش ئاگاداری ئەو رێككەوتنەبن، بەڵام ئەوان دەیانەوێت ناوەڕۆكەكەی بۆ گشت هاوڵاتیانی هەرێم ئاشكرا بكرێت.

وتیشی، “با وای دابنێنین یەكێتی و گۆڕان ئاگاداری ئەو گرێبەستەن و ئاشكرای ناكەن، دەی با پارتی وەك حزبی یەكەم و فەرمانڕەوای یەكەم لە هەرێم بێت و ناوەڕۆكەكەی بۆ رایگشتی ئاشكرا بكات”.

ئەوەشی خستەڕوو، وەك پەرلەمانتاران دەیانەوێت بزانن ئەو گرێبەستە باشە یان خراپ، گەر باشە ئەوا با دەستخۆشیان لێ بكرێت، بەڵام گەر خراپە ئەوا بزانرێت هۆكارەكانی چییە.

لەچەند رۆژی رابردودا بەشێك لە پەرلەمانتارانی كوردستان لە یاداشتێكدا داوایانكرد حكومەت لە پەرلەمان روونكردنەوە لەبارەی گرێبەستی 50 ساڵییەوە بدات و بۆ رایگشتی ئاشكرا بكات.

لەو بارەیەشەوە ئومێد خۆشناو سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان باسی لەوەكرد، دەمێكە چەند كەسێك لە ئاستی سەرو ناوەند و خوارووی هەندێك حزب باسی ئەوە دەكەن گوایە ئاگاداری ناوەڕۆكی گرێبەستی ٥٠ ساڵەی نێوان كوردستان و توركیا نین، بەڵام ئەو گرێبەستە لە ‌سەردەمی كابینەی حەوتی حكومەتی هەرێمی كوردستان بووە كە نێچیرڤان بارزانی و عیماد ئەحمەد و بایز تاڵەبانی و عەلی سندی پێكهاتبوون.

 

دەشڵێت، “ئەو كەسانە پێویستە لە نوێنەرانی خۆیان لە حكومەت بپرسن ئایا‌ ئەو گرێبەستە چییە ‌و چەند ئاگادارن، پێویست ناكات رایگشتی چەواشە بكەن”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا