پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سبەی هەینی لە ئیمارات دەوامی فەرمی دەکرێت و ئەمەش یەکەمین جارە لە مێژووی ئەو وڵاتە و لە چوارچێوەی سیستمی نوێی دەوامی هەفتانەی وڵاتەکەدا رووبدات.
سبەی هەینی فەرمانبەرانی کەرتی حکومی فیدڕاڵی و حکومەتە خۆجێییەکان بۆماوەی چوار کاتژمێر و نیو کاردەکەن و دەوامیان لە 7:30ی بەیانی دەستپێدەکات و کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆ کۆتاییدێت.
ئەم بڕیارە لە چوارچێوەی سیستمی نوێی دەوامکردنی فەرمی فەرمانبەرانی حکومیدایە و لەلایەن حکومەتی ئیماراتەوە لەگەڵ دەستپێکی ساڵی 2022 چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
لە ئیمارات هەفتەی چوار رۆژ دەوام دەکرێت و دەوام لە رۆژانی دووشەممە تا پێنجشەممە دەکرێت، هاوکات رۆژانی هەینی نیوەی دەوام دەکرێت کە لە کاتژمێر 7:30ی بەیانی تا 12:00ی نیوەڕۆ دەخایەنێت و رۆژانی شەممە و یەکشەممەش پشووی فەرمییە.