لەشەش مانگی ڕابردوودا 700 هەزار گەشتیار ڕوویان لە سلێمانی كردووە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی بڵاویكردەوە، لە شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵدا زیاتر لە 700 هەزار گەشتیار ڕوویان لە ناوچە گەشتیارییەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی كردووە و لەو رێژەیەش لە 85% گەشتیاران لە شارەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە هاتوون.

عەلی ڕئوف غەفور،  بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی رایگەیاندووە، لە ماوەی 6 مانگی ڕابردووی ئەمساڵدا زیاتر لە 700 هەزار گەشتیار ڕوویان لە سنووری پارێزگای سلێمانی کردووە و لەو ڕێژەیەش 85 % لە شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە گەشتەکانیان ئەنجامداوە.

بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی لە ڕێگەی راگەیەندراوێكەوە بۆ تەواوی میدیاکان ئاماژەی بەوەكردووە، ڕێژەی گەشتیارانی هاتوو لە بازگەو دەروازەی سنووری و فڕۆکەخانەوە لە 6 مانگی پێشووتر ئاستێکی باشی تۆمار کردوە و هەروەک داهاتی ئەو کەرتە چەندین خاوەنکاری لە ئیفلاس بوون و بێکاری پاراستووە و ڕۆڵی بەرچاوی هەبووە لە بوژانەوەی بازاڕ بەگشتی.

لەلایەكی دیكەوە لە بارەی هۆكاری سەردانیكردن و هەڵبژاردنی سلێمانی لە لایەن گەشتیارانەوە ناوبراو چەندین هۆكار دەخاتە ڕوو كە گرنگترینیان ئەمانەن، سەقامگیریی ئەمنی و سروشتی جوان و لەباریی هاوینە هەوار و سەیرانگاكان و كێبڕكی دابەزاندنی نرخ و بوونی ژماریەك مۆڵی گەورە و زۆری ژمارەی خاوەن مۆڵەتە گەشتیاریەكان و هەروەها خۆی لە  ڕێزگرتنی میوانان دەبینێتەوە.

هەروەها بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی لەراگەیەندراوەكەیدا، پێشبینی كردووە لە 6 مانگی ئایندەدا ئەگەر باردۆخی تەندروستی و بە تایبەت کۆرۆنا جێگیر بێت، گەشتیارێکی زیاتر ڕوو بکاتە پارێزگای سلێمانی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا