بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە لەسنووری سلێمانی چوار کەس گیانیان لەدەستدا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ هەینی ڕووداوێکی هاتوچۆ لە سنووری پارێزگای سلێمانی ڕوویدا و بەهۆیەوە چوار کەس گیانیان لەدەستدا.

لەوبارەیەوە سامان نارد، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی ڕایگەیاند، ڕووداوەکە لەنێوان پیکابێک و بارهەڵگرێکدا ڕوویداوە.

وتیشی، سەرئەنجام چوار سەرنشینی پیکابەکە گیانیان لەدەستداوە، بەڵام شۆفێری بارهەڵگرەکە سەلامەتە و زیانی پێنەگەیشتووە.

هاوکات، تا ئێستا ناسنامەی ئەو کەسانە ئاشکرا نەکراوە کە گیانیان لەدەستداوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا