پەرلەمان رۆژی رۆژنامەگەری كوردی بەیاسایی دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لیژنەی رۆشنبیری و كۆمەڵگەی مەدەنی و وەرزش و لاوان لە پەرلەمانی كوردستان لە رێگەی پرۆژە یاسایەكەوە كار بۆ بەیاسایكردنی رۆژی رۆژنامەگەری كوردی دەكات.

سەلمە فاتیح سەرۆكی لیژنەی رۆشنبیری و كۆمەڵگەی مەدەنی و وەرزش و لاوان لەپەرلەمانی كوردستان، بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، لە رابردودا پەرلەمانی كوردستان لەرێگەی دەنگدانەوە رۆژی تایبەت بە بۆنەو یادەفەرمییەكانی توركمان پێكهاتەكانی ناساندو یاسایی بۆدەركردن، بەڵام رۆژی یادی رۆژنامەگەری كوردی بەبێ یاسا ماوەتەوە.

وتیشی، “رۆژی رۆژنامەگەری كوردی ساڵانە لە رۆژی 22ی نیسان یادی دەكرێتەوە، بەڵام بەبڕیاری پەرلەمان فەرمی نییەو تەنها وەك شێوەی دابونەریت ساڵانە ئەو رۆژە دیاریكراوەو یادی دەكرێتەوە بۆیە دەمانەوێت رۆژەكە لەلایەن پەرلەمانەوە بەفەرمی بكرێت و لە رێگەی دەنگدانەوە یاسای بۆ دەربكرێت”.

ئەوەش لەكاتێكدایە، یەكەم رۆژنامەی كوردی بەناوی(كوردستان) لە رۆژی 22/4/1898 لەسەر دەستی مقداد مەدحەت بەدرخان لە قاهیرە دەرچوو، بەوهۆیەشەوە 22ی نیسانی هەموو ساڵێك وەك یادی رۆژنامەگەری كوردی دیاریكراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا