سەلمە فاتیح: با وەزیری ئاوەدانكردنەوە بەپارەی خۆی شوقە بۆ خەڵكی بکڕێت

پۆڵەتیك پرێس

پەرلەمانتارێكی پەرلەمانی كوردستان وەزیری ئاوەدانكردنەوەی هەرێم تۆمەتبار دەكات بەوەی لەڕێگەی نوسراوی نهێنیەوە چەند شوقەیەكی داوەتە خەڵكی، ئەوەش دەخاتەڕوو با وەزیر بەپارەی خۆی شوقە بۆ خەڵكی دابینبكات.

سەلمە فاتیح ئەندانی پەرلەمانی كوردستان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، وەزیری ئاوەدانكردنەوە لە شوقەكانی كەنەكەوەی سلێمانی كە تایبەت بۆ كرێنشینان دروستكراوە بەشێوەیەكی نایاسایی شوقەی داوەتە خەڵكی كەمدەرامەت.

وتیشی، “هەموو خەڵكی كوردستان شاسیتەی خزمەتگوزارین، بەڵام نابێت وەزیری ئاوەدانكردنەوە لەسەر مافی كەسانی دیكە شوقە بدات بەخەڵك و ئەوانی تریش كە چاوەڕێن شوقە وەربگرن وەك كرێچی بمێننەوە”.

راشیگەیاند، ئەگەر دانا عەبدولكەریم وەزیری ئاوەدانكردنەوە دەیەوێت چاكە بكات و هاوكاری خەڵكی كەمدەرامەت بكات با لەسەر مافی خۆی و لەسەر داهاتی خۆی شوقە بۆ خەڵك دابینبكات، “لەپێناو بەرژەوەندی گشتی هەموو رێكارێكی یاسایی دەگرینەبەر”.

سەلمە فاتیح دەشڵێت، “ساڵی ۲٠۱۳ چەندین خێزان فۆڕمی نیشتەجێبونیان پڕكردوەتەوە بەهیوان لە كرێچێتی ڕزگاریان بێت، بەڵام وەزیری ئاوادانكردنەوەی هەرێم بەدەر لە یاسا و رێنمایەكان چەندین شوقەی لە شوقەكانی كەنەكەوە بەبێ وردبینی و بەبێ فۆڕم لەبری ناوەیەدەگەكان بەخەڵك داوە”.

لەبەرانبەریشدا وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەی هەرێم لە رونكردنەوەیەكدا ئاماژە بەوەدەكات، لەسەر داوای سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دوو شوقەیان بە دوو خانەوادەی كەمدەرامەت داوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا