رێكارەكانی ئامادەكردنی پێشنیازە یاسای رێكخستنی میدیایی ئەلیكترۆنی بەردەوامە

پۆڵەتیك پرێس

لیژنەی رۆشنبیری لەپەرلەمانی كوردستان سەرقاڵی ئامادەكردنی پێشنیازە یاسای رێكخستنی میدیای ئەلكترۆنییەو لەئێستاشدا دەیەوێت سوود لە بۆچوونی كەسانی شارەزاو پسپۆڕ وەربگرێت.

سەلمە فاتیح سەرۆكی لیژنەی رۆشنبیری و كۆمەڵگەی مەدەنی و وەرزش و لاوان لە پەرلەمانی كوردستان بۆ پۆڵەتیك پرێس باسی لەوەكرد، دوای ئەوەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كاتێكی زیاتری پێدان بۆ ئامادەكردنی ئەو پێشنیازە یاساییە، ئەوانیش بەردەوام لە هەوڵدان و رای كەسانی شارەزا و پسپۆڕ لە بواری میدیایی و یاسایی بۆ وەردەگرن.

وتیشی، “ئامادەكردنی ئەم پێشنیازە یاسایە بۆ هەڵوەشانەوەی یاسای ژمارە 35 ی كاری رۆژنامەنووسی نییە، چونكە پێشنیازە یاساكە بۆ رێكخستنی كاری میدیایی ئەلكترۆنییە، بەڵام یاسای ژمارە 35 بۆ میدیای نوسراوە”.

باسی لەوەشكرد، جۆری ئەو سزایانەی لە پێشنیازە یاساكەدا هاتوو بۆ ئەو تاوانە ئەلكترۆنییانەی ئەنجام دەدرێن، زۆر سوكترە لەو سزایانەی لە پرۆژە یاسای تاوانە ئەلكترۆنییەكانی پەرلەمانی عێراقدا هاتووە، بەڵام كەسانێك كە هیچ سود و بەرژەوەندییەكی خۆیان لە پێشنیازە یاساكەدا نابیننەوە، دژایەتی زۆری دەكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا