سادق فەرتوسی: عێراق بەدەست کورتهێنانی یەکەکانی نیشتەجێبوونەوە دەناڵێنێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە نیشتەجێکردن و شارەوانی عێراق ئاشکرایکرد، عێراق پێویستی بە سێ ملیۆن یەکەی نیشتەجێبوون هەیە، بۆئەوەی کێشەی یەکەی نیشتەجێبوون چارەسەر بکرێت.

سادق فەرتوسی، بەڕێوەبەری گشتی بەشی نیشتەجێکردنی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و شارەوانی ئاماژەی بەوەکرد، ئەو پڕۆژەی نیشتەجێبوونانەی تائێستا لەلایەن حکومەتەوە جێبەجێدەکرێن تەنها %50 کورتهێنانی یەکەکان پڕدەکەنەوە و عێراق بەدەست کورتهێنانی یەکەکانی نیشتەجێبوونەوە دەناڵێنێت کە کورتهێنانەکە لە سێ ملیۆن یەکە زیاترە.

ڕایگەیاند، تائێستا توانیویانە زیاتر لە نۆ هەزار یەکە بەسەر توێژەکانی خێزانی شەهیدان، ئاوارە، کەمئەندامان، بێوەژن و تەڵاقدراوەکاندا دابەش بکەن و بەردەوامن لە جێبەجێکردنی 17 پڕۆژەی دیکە، کە دوای تەواوبوونیان دەست بە دابەشکردنیان دەکرێت.

ڕوونیکردەوە، دیزاینی زیاتر لە 350 هەزار یەکەی نیشتوجێبوون لەلایەن وەزارەتەکەیانەوە پەسەندکراوە، بەڵام ئەو پڕۆژانەی لەلایەن حکومەتەوە جێبەجێدەکرێن لەبەر زیادبوونی گەشەی دانیشتوان تەنها %50 پێویستی ڕاستەقینە پڕدەکەنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا