وادەی لێخۆشبوونی گومرگیی كۆتایی هات

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رۆژی چوارشەممە 5-10 وادەی لێخۆشبونی گومرگی لەسەر 14 مادەی خۆراكی سەرەكیی كۆتایی دێت و رادەگیرێت.

بەپێی نوسراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگ كە ئاڕاستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەكانی گومرگ لە هەرێمی كوردستان كراوە و واژۆی ساماڵ عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری گشتی گومرگی لەسەرە، تیایدا ئاماژەكراوە كە بڕیاری لێخۆشبونی گومرگی بۆ 14 مادەی خۆراكی سەرەكی كە لە بەرواری 30-9 كۆتاییهات و بۆ چەند رۆژێك درێژكرایەوە، وادەی لێخۆشبونەكە كۆتاییهات و رادەگیرێت.

هەر لەنوسراوەكەدا هاتوە كە جێبەجێكردنی ئەو راگرتنە لە رۆژی چوارشەممە 5-10-2022 دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا