ئەو کەسەی دەستدرێژی کردەسەر کچێکی سێ ساڵان لەسێدارە دەدرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دادگای تاوانەکانی رەسافە بڕیاری لەسێدارەدانی دەرکرد بۆ ئەو کەسەی لە ناوچەی حوسەینیە دەستدرێژی کردە سەر کچێکی سێ ساڵان.

ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی دادوەری باڵا لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد، “تاوانبارێک هەستاوە بە دەستدرێژی کردنەسەر کچێکی سێ ساڵان لە ناوچەی حوسەینیە لە بەغدای پایتەختی عێراق”.

ئاشکراشی کرد، “بەپێی ماددەی 421 لە یاسای سزادانی ژمارە 111ی ساڵی 1969، دادگا بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ تاوانبارەکە دەرکردووە”.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک