ئەم بابەتە 18 جار بینراوە
لەگەرمیان زۆرترین ڕێژهی لێدان لهكامێراكانی هاتووچۆ تۆماركرا
پۆڵەتیک پرێس – نیگار عومەر
وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان ئاشكرایدەكات، لە ماوەی سێ مانگدا زیاتر لە چوار هەزار ئۆتۆمبێل لەگەرمیان لەکامێراکانی تیژڕەوییان داوە.
عەبدولڕەحمان زەهاوی، وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان بەپۆڵەتیک پرێس-ی ڕاگەیاند، ” لەماوەی سێ مانگی ئەم ساڵدا زیاتر لە چوار هەزار ئۆتۆمبێل لەکامێراکانی تیژڕەویانداوە و پابەندی ڕێنمایەکانی هاتوچۆ نەبوون”.
دەربارەی داهاتی ئەو سەرپێچییانە ناوبرا ئاماژەی بەوەکرد، بەگشتی بۆ وەرگرتنی سهرێچی تیژڕەوی شۆفێران لەسەرشەقامەکان جیاوازن، بەڵام لە 70 هەزارەوە دەستپێدەکات تا دهگاته 275 هەزار دینار.
ئەوەشی خستەڕوو، شۆفێران لەسەر شەقامەکان تیژڕەون و ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە ڕوبەڕوی ئیجرائات ببنەوە، بەتایبەتی شەقامی گردە گۆزینە بۆ کەلار ڕوژ نیە ڕوداوی هاتوچۆ تیایدا ڕوونەدات ئهوهش بەهۆی تیژڕەوی شۆفێرانەوە.