سەرکردایەتیەکی یەکێتی وەڵامی پۆلیسی هەولێر دەداتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کەریم سارەمەمی سکرتێری حاجی مەسیفی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەسەر قسەکانی وتەبێژی پۆلیسی هەولێر لەبارەی کەیسی تەقەکردن لە ماڵی حاجی مەسیفی هاتەدەنگ و ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.

لە ڕوونکردنەوەکەی کەریم سارەمەمیدا هاتووە، “دوابەدوای ئەوەی کەلەچەند ڕۆژی رابردوو  تەقە لە ماڵی هەڤاڵ حاجی مەسیفی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کرا پاش گەیشتنی هێزە ئەمنیەکان، دەست بە لێکۆڵینەوە کرا و کەیسەکە گەیشتە دادگا”.

ئاماژە بەوەشکراوە، “بەڵام بەداخەوە دوێنی وتەبێژی پۆلیسی هەولێر لە کۆنگرەیەکی  ڕۆژنامەنووسیدا زۆر نا بەرپرسانە ڕایگەیاند کەیسەکە کەیسێکی سیاسی نییە و بەڵکو کەیسێکی شەخسیە”.

کەریم سارەمەمی جەختی لەوەشکردەوە، “ئێمە  لێرەوە نیگەرانی  خۆمان لەو ووتانەی وتەبێژی پۆلیسی هەولێر دەردەبرین کەوا بەرێزیان حەقنەبوو پێش بریاری دادگا کەوتبان تا دادگا بڕیاری ڕاستی خۆی دەدات”.

درەنگانی شەوی 11ی تەمموز نزیکی کاتژمێر 2:00 بۆ 2:15 خولەک لە هەولێر تەقە لە ماڵی حاجی مەسیفی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کرا، بەهۆیەوە یەکێک لە پاسەوانەکانی بریندار بوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا