بەهۆی بارانی زۆر و ڕەشەبای بەهێزەوە حەوت کەس لە ئەمریکا گیانیانلەدەستدا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما و بارینی تەرزە و بارانی زۆر و ڕەشەبای بەهێزەوە، حەوت کەس لە ئەمریکا گیانیان لەدەستدا.

میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، بەهۆی باران بارینی بەخوڕ و ڕەشەبای بەهێزەوە، حەوت کەس لە ناوچە گوندنشینەکانی ویلایەتی میسیسیبی گیانیان لەدەستداوە.

دەزگای کەشناسی نیشتیمانی ئەمریکا ڕوونیکردەوە، ڕەشەبای تۆڕنادۆ بەخێرایی 70 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا زیانی بە باکووری ڕۆژهەڵاتی ناوچەی جاکسۆنی سەر بە ویلایەتی میسیسیبی گەیاندووە و چەندین شاری دیکەی سەر بەو ویلایەتەشی وێرانکردووە.

سەرچاوە پزیشکییەکان ئاماژەبەوەدەکەن، باران بارینی بەخوڕ و ڕەشەبا بەهێزەکەی دوێنی شەو بووە هۆی گیانلەدەستدانی حەوت کەس.

دەسەڵاتدارانی ویلایەتی میسیسیبی، داوایان لە هاوڵاتیان کرد لە ماڵەکانیان بمێننەوە، چونکە ئەو بارانە زۆر و ڕەشەبا بەهێزە مەترسی لەسەر ژیانیان دروستدەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا