چوار ماددەی نوێ بۆ بەشەخۆراکی مانگی رەمەزان زیاددەکرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی بارزگانی عێراق، لە مانگی رەمەزان چوار ماددەی نوێ لە بەشەخۆراکدا زیاد دەکەن کە ئەوانیش ئارد و نیشاستە و شیر و شەعرییەن.

محەمەد حەنون وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، کۆگاکانیان لە گەنم بەشی ساڵێک دەکات و بەشی شەش مانگیش بەرھەمی خۆراکی دیکەیان ھەیە.
وتیشی، بۆ مانگی رەمەزان چوار بابەتی خۆراکی دیکە زیاد دەکەن بۆ سەبەتەی خۆراک، کە ئەوانیش ئارد و نیشاستە و شەعرییە و شیرە، بەوەش کۆی گشتی ماددە خۆراکییەکان دەگاتە 10 ماددە.
جەختیشی کردەوە لەوەی، بەردەوام چاودێری نرخی بازاڕەکان دەکەن و رێگری لە یاری کردن بە نرخەکان دەکەن، لەپێناو سەقامگیری نرخ لەناو بازاڕدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا