لە مانگی ڕابردوودا 12 بوومەلەرزە لەناو خاکی عێراق ڕوویانداوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ دووشەممە6ی تشرینی دووەم، بەشی بوومەلەرزەزانی دەستەی کەشناسی عێراق ڕایگەیاند، لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمەوە تا کۆتایی مانگ 23 بوومەلەرزە ڕوویانداوە.

بەپێی ئامارێکی بەشی بوومەلەرزەزانی دەستەی کەشناسی عێراق، لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمەوە تا کۆتای مانگ 23 بوومەلەرزە ڕوویانداوە، کە 12 بوومەلەرزەیان لەناو خاکی عێراقدا بووە و 11ی دیکەشیان لەناو خاکی ئێراندا بووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، گوڕی بوومەلەرزەکان لەنێوان 4.4-2.3 پلەی ڕیختەر بووە، لە قوڵایی 35-5 کیلۆمەتر.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا