پۆڵەتیک پرێس؛
پەڕلەمانتارێکی کۆمەڵی ئیسلامی دەڵێت؛ چاوەڕوان بووین سەرۆكی حكومەت داوای لێبوردن بكات سەبارەت بەو دۆخەی بەهۆی حکومڕانییەوە هاتۆتە ئارا، ئەوەش کە لە وتەکانی دوێنێی سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی و وەزیریی دارایی تێی گەیشتین، ئه‌وه‌یه كه ئه‌وان هیچ پلانێكیان بۆ باشکردنی دۆخی دارایی هه‌رێم پێ نیه.
عومەر گوڵپی، پەڕلەمانتاری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان، بە پۆڵەتیک پرێسی وت؛ “ئێمه چاوه‌ڕوان بووین یه‌كه‌م وشه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی داوای لێبوردن بێت له‌خه‌ڵكی كوردستان.
گوڵپی دەڵێت؛ “ئه‌وه‌ی ئێمه له وتاره‌كه‌ی سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زیری دارایی و سه‌رجه‌م گفتوگۆكان تێگه‌یشتن ئه‌وه‌یه كه ئه‌وان هیچ پلانێكیان بۆ دۆخی دارایی هه‌رێم پێ نییه‌و له بواری چاكسازیشدا یه‌ك دینار بۆ داهاتی هه‌رێم زیاد نه‌بووه به پێچه‌وانه‌وه بڕی قه‌رزه‌كانی حكومه‌ت له‌ماوه‌ی پێنج مانگی ڕابردوودا نزیكه‌ی یه‌ك ملیار دۆلار زیادیان كردووه، كه ئه‌مه جێگه‌ی سه‌رسوڕمان بوو.
ئەو پەڕلەمانتارەی کۆمەڵ وتیشی؛ من پێم سه‌یره، حكومه‌ت ئه‌گه‌ر حكومه‌تی خه‌ڵكه بۆچی كاتێك ده‌سته‌وسانه له‌چاككردنی ژیانی خه‌ڵك و چاكسازی و باشكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان ده‌ست له‌كارناكێشێته‌وه؟ یان لایەنی كه‌م داوای لێبوردن بكات، كه ئه‌مه نه‌ریتی هه‌موو حكومه‌ت و به‌رپرسێكه كه له‌ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن و بنه‌ما یاسایی و په‌رله‌مانیه‌كانه‌وه هاتبێت، ئایا به‌ڕاست، ئه‌م به‌ڕێزانه خۆیان به حكومه‌تی خه‌ڵك ده‌زانن؟.