سوید داواکارییەکى نوێی تورکیا ڕەتدەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری دەرەوەی سوید رایگەیاند، وڵاتەکەى ناتوانێت بە هەموو مەرجەکانى تورکیا ڕازی بێت، کە ئەو وڵاتە داوای دەکات، هاوکات داواکارییەکی ئەنقەرەش بۆ رادەستکردنەوەی ١٣٠ کەس ڕەتدەکاتەوە.

دوای ئەوەى تورکیا داوای لە سوید کرد، کە ١٣٠ کەسیان ڕادەست بکەنەوە لە کاتێکدا پێشتر ئەردۆگان داوای ٧٣ کەسی کردبوو سوید ئەو داوایەى ڕەتکردەوە.

توبییاس بیلسترۆم وەزیری دەرەوەى سوید لەبارەى ئەو داواکارییەى تورکیاوە ڕاگەیاند، سوید ناتوانێت هەموو داواکارییەکانى تورکیا جێبەجێ بکات.

وەزیری دەرەوەی سوید ئاماژەى بەوەشکردوە، وڵاتەکەى ناتوانێ پێشێلکاری دەستوور و یاساکانى خۆی بکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا