پارتی چۆن دەیەوێت خۆپیشاندانەكانی بەغدا بەلاڕێدا ببات؟

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەوڵێكی پارتی ئاشكراكرا كە دەیەوێت رای گشتی دەربارەی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەكان دژی هۆشیار زێباری كاندیدی ئەو حزبە بۆ پۆستی سەرۆككۆمار بەلاڕێدا ببات.

لەو دوو خۆپیشاندانەی كە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو شەقامی عێراقی لە دژی هۆشیار زێباری لە بەغداد ئەنجامیاندا، بەهۆی بێزراویی و گەندەڵییەكانی، پارتی لە ڕێگای بەرپرسی ڕێكخستنی لقی بەغدادەوە كەناوی (ضياء عبدلخاق حسێن و سەفا‌ء) ناوێك لەگەڵ چەند كەسێكی دیكە كەسەر بە پاراستنی پارتین، سەرپەرشتی بەكرێگرتنی چەند گەنجێكی بێكاری مەدینە سەدر دەكەن.

ڕۆژانە بە 20 هەزار دینار دەدەن بەو گەنجە بێكارانە تا لە ڕێگای دروستكردنی ئاژاوە و تۆماركردنی ڤیدیۆیەوە، ڕایگشتی شەقام بەلاڕێدا ببەن و وەكو پیشەی ڕابردوویان تۆمەتیان بۆ دروستدەكەن، وەكو كوردستان دەڵێن دەستی فڵانی لە پشتە.

دوای بەدواداچوون و چاودێركردنیان دەستەكەیان ئاشكراكراو لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە كرانە دەرەوەو دوورخرانەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا