نەرویج سەلوان مۆمیکا دیپۆرت دەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەلوان مۆمیکا، پەنابەری عێراقی لە سوید کە کۆپییەکی  قورئانی پیرۆزی سووتاندبوو، لە وڵاتی نەرویج لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر کراوە و لەوانەیە بۆ سوید دیپۆرت بکرێتەوە.

ڕۆژی پێنجشەممە 4ی نیسانی 2024 ئاژانسی فرانس پرێس بڵاوی کردووەتەوە، سەلوان مۆمیکا بۆ داواکردنی مافی پەنابەرێتی چووەتە ‌نەرویج ، دوای ئەوەی وڵاتی سوید ڕەتیکردەوە کە مافی پەنابەرێتی بۆ درێژ بکاتەوە و مافی مانەوەشی لە وڵاتەکەی لێ وەرگرتەوە.

بە گوێرەی بڕیاری دادگای ئۆسلۆ، مۆمیکا لە 28ی مانگی ئادارەوە دەستگیر کراوە دوای ڕۆژێک لە گەیشتنی بۆ نەرویج. هەروەها دادگاکە لە 30ی ئاداری 2024 بڕیاری زیندانیکردنی بۆ ماوەی چوار هەفتە بۆ مۆمۆیکا بڕیوەتەوە، لەو ماوەیەشدا، چاوەڕێ دەکرێت بە گوێرەی یاساکانی یەکێتیی ئەوروپا، فەرمانگەی پەنابەرێتی نەرویج، بڕیار لە دیپۆرت کردنەوەی  بۆ سوید بدات.

هاوکات ئاژانسی فرانس پرێس ئاماژەی بە دەقی بڕیارەکەی دادگای ئۆسلۆ داوە کە تێیدا دیپۆرتکردنەوەی مۆمیکای لە زووترین کاتدا دووپات کردووەتەوە و تا ئەو کاتەش لە زیندان دەمێنێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا