ئەمریکا زیاتر لە هەزار یەکەی بەرگری ئاسمانی دەنێرێت بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ سێ شەممە، ڕاپۆرتێکی فۆرین ئیندیفیەنس پۆلیسی ئەمریکی تایبەت بە سەربازانی دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرای دەکات، لە بۆ یەکەم جار سوپای ئەمریکا ماوەی 20 ساڵدا زیاتر لە ملیۆنێک سەربازی لە دەست داوە، سەرەڕای زیادبوونی چالاکیە سەربازییەکانی لە ناوچە جیاجیاکانی جیهاندا.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەدراوە، سەرۆکی ئەمریکا لە بودجەی ساڵی 2023دا داوای کەمکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییە چالاکەکانی بۆ سوپا لە ئاستی مۆڵەت پێدراو کەمکردۆتەوە، بەراورد بە ساڵی 2022 لە 485هەزارەوە بۆ 473 هەزار سەرباز.

ئەم کەمکردنەوەیەش لە کاتێکدایە کەلە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا، ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای ئەمریکا بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە، زیاتر لە هەزار یەکەی بەرگری ئاسمانی ناردووەتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەروەها، زیادبوونی بارگرژیەکانی لەگەڵ ئێران، هاوکات سەرۆکی ئەمریکا سەدان هێزی ئۆپەراسیۆنی تایبەت بڵاو دەکاتەوە کە پێویستە بە دواداچوون بۆ ئۆپەراسیۆنەکانی ڕێکخراوی ئەلقاعیدە بکەن لە سۆماڵیا.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئەوەش هاتووە، لە ئەوروپا سێ لیوای جەنگی زرێپۆشی ئەمریکا هەیە، هەروەها لیوایەکی لە کۆریا هەیە، سوپایەکی زرێپۆشی لە پاسەوانی نیشتیمانی لە بارەگای فەرماندەیی ناوەندنی قەتەریش هەیە.

فەرماندەیەکی سوپای ئەمریکاش ئاماژە بەوەدەکات، کەمکردنەوەی هێزەکانی ئەمریکا، تەنها باجی زیاتر بەو هێزانە دەدات کە ئێستا بوونی هەیە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا