شیعەكان ریگە نادەن كازمی ببێتەوە بە سەرۆك وەزیران

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

چوارچێوەی هەماهەنگی هێزە شیعەکان موقتەدا سەدری ئاگادارکردووەتەوە لەوەی، نوێکردنەوەی ویلایەتی دەسەڵاتی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی ماوەبەسەرچووی عێراق رەتبکاتەوە.

سەرچاوەیەک رایگەیاند، نوێنەرانی چوارچێوەی هەماهەنگی هێزە شیعەکان نامەیەکیان ناردووە بۆ شاندی دانوستانکاری رەوتی سەدر، تیایدا ئاماژەیان بەوەکردووە، سەرکردایەتی هێزە شیعەکان لە کۆبونەوەی پێشوویاندا رێککەوتوون لەسەر ئەوەی سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراق کەسێک بێت لەناو ماڵی شیعە و لەسەر بنەمای بەرژەوەندی باڵای عێراق و بەڕێککەوتنی هەموان هەڵبژێردرێت.

ئەو سەرچاوەیە دەشڵێت: رێککەوتن و کۆدەنگی هەیە لەچوارچێوەی هەماهەنگی شیعە لەبارەی رەتکردنەوەی مستەفا کازمی وەک سەرۆک وەزیرانی قۆناغی داهاتووی عێراق.

هەر بەپێی ئەو سەرچاوەیە، چوارچێوەی هەماهەنگی فشاری خستووەتەسەر رەوتی سەدر، تا لەگەڵ فراکسیۆنە شیعەکان دابنیشێت و رێکبکەون لەسەر دیاریکردنی کەسێک بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا