پەرلەمان بەدواداچوون بۆ كڕینی كارەباكەی توركیا دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەكان لەپەرلەمانی كوردستان لەگەڵ وەزارەتی كارەبای هەرێم كۆدەبنەوەو بەدواداچوون بۆ پرسی كڕینی كارەبا لە توركیا دەكەن.

كاروان گەزنەیی ئەندامی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەكان لەپەرلەمانی كوردستان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، سەردانی وەزیری كارەبا دەكەن تاوەكو رونكردنەوە و زانیارییان لە بارەی كڕینی كارەبا لە توركیا لێوەربگرن.

وتیشی، “ئەگەر ئەو بڕیارە جێبەجێبكرێت مەترسیدارە و دەبێت رابگیرێت، چونكە حكومەتی هەرێم، بۆ هەر كیلۆواتێك (7) سەنتی لەسەر دەكەوێت، هەر مێگاواتێكیش (1000) كیلۆ واتە، واتا حكومەتی هەرێم نزیكەی دوو سەد هەزار كیلۆوات دەكڕێت لە بەرانبەر چواردە هەزار دۆلار بۆ هەر كاتژمێرێك لەسەری دەكەوێت بۆ هەر سێ ساڵەكەش 360 ملیۆن دۆلار دەداتە توركیا”.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەو پارەیە دەتوانرێت دۆخی كارەبا لەناوخۆدا باشتر بكات و سوود لەوزەی نوێ وەربگرێت.

لەماوەی رابردودا ئومێد ئەحمەد وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێم بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، لێكتێگەشتنیان لەگەڵ توركیا هەیەو بڕیارە لەچەند مانگی داهاتودا بڕی 200 مێگاوات كارەبا لە توركیا بكڕن.

ئاماژەی بەوەشكرد، كڕینی كارەبا لە توركیا لەو نرخە كەمتر دەكەوێت ئەگەر بێت و هەرێم خۆی بەرهەمی بهێنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا