پۆڵەتیك پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان دەڵێت هیچ كەس و لایەنێك بۆی نییە ڤیتۆی لەسەر كاندیدی یەكێتی بۆ پۆستی سەرۆككۆماری عێراق هەبێت، چونكە یەكێتی حزبێكی سیاسییە و خاوەن دید و تێڕوانینی خۆیەتی و خۆسەپاندن و قۆرخكاریش لە كەس قبوڵ ناكات.
كاروان گەزنەیی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: ئێمە حزبێكی سیاسی كوردستانین و باوەڕمان بەوە هەیە یەكڕیزی كورد بپارێزین سازش لەسەر مافەكانی گەلەكەمان نەكەین، بەڵام كاتێك حزبێكی سیاسی بیەوێت خۆی بسەپێنێت یان قۆرخكاری بكات وەكو ئەوەی ئێستە لە هەرێمی كوردستان دەیكات لای یەكێتی ئەمە قبوڵناكرێت و رەد دەكرێتەوە.
كاروان گەزنەیی وتی: دوێنێ ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی بڕیاریداوە دووبارە دكتۆر بەرهەم ساڵح كاندید بكاتەوە بۆ پۆستی سەرۆككۆماری عێراق پێمان وایە كەسێكی شایستەیە و لە هەمانكاتدا مافێكی عورفی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە، ئەگەر بڕیاربێت هیچ پۆستێك لە عێراق تاپۆنەكرابێت لەسەر هیچ كەس لە كوردستانیش هیچ پۆستێك تاپۆنەكراوە لەسەر كەس، بۆیەم ئەم عەقڵیەتی قۆرخكاریە و هەوڵدان بۆ مەرجەع بوون و هەرناوێكی تر خۆیان مەبەستیانە لای یەكێتی رەد دەكرێتەوە.
وتیشی: كەس مافی ئەوەی نیە لەسەر كاندیدی یەكێتی ئەگەر دكتۆر بەرهەم یان هەر كەسێكی تری ناو یەكێتی بێت ڤیتۆی هەبێت، چونكە یەكێتی وەكو حزبێكی سیاسی؛ خاوەن روانین و پرەنسیپی خۆیەتی و خاوەن مێژوو داهاتووی خۆشیەتی.