كاروان گەزنەیی: بەشداربونمان لەحكومەت بەمانای چاوداخستن نییە لەوتنی راستییەكان

پۆڵەتیك پرێس

پەرلەمانتارێكی یەكێتی رایگەیاند، بەشداربوونیان لەحكومەت بە مانای چاو داخستن نایەت لە وتنی كۆمەڵێك راستی، بەتایبەتی لەسەر پرسی دابەشكردنی مووچە بە لێبڕین كە لە ئێستادا داهاتی هەرێم زیادیكردووە.

كاروان گەزنەیی ئەندامی فراكسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی كوردستان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، ئەوان نەیان شاردووەتەوە كە بەشێكن لە حكومەت، بەڵام ئەو بەشداربوونەیان بە مانای چاو داخستن نایەت لە كۆمەڵێك راستی مێژوویی كە دەمێنێتەوە و لەسەریان تۆمار دەكرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، یەكێك لەو پرسە گرنگانەی كە پەیوەستە بە ژیانی هاوڵاتیانەوە پرسی موچەیە، كە ماوەیەكی زۆرە بەلێبڕینەوە دابەش دەكرێت، “پێمانوایە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و نرخی دۆلار هەردووكیان لە سودی حكومەتی هەرێم دەشكێنەوە، لەگەڵ داهاتی خاڵە سنوریەكانیش دەتوانرێت موچە بەبێ‌ لێبڕین دابەش بكرێت، ئەمە بەمانای ئەوە نیە مادەم لە حكومەتین نابێت وابڵێین”.

ئەو وتانەی كاروان گەزنەیی دوای ئەوە دێت، پێشتر زانا خالید سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاندبوو، لێبڕین بەڕێژەی 21% لە موچەی فەرمانبەران لێبڕین نییە، بەڵكو خۆ گونجاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستانە لەگەڵ ئەو بارودۆخە داراییەی دروستبووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا