كاروان گەزنەیی: بەبێ‌ پارەكەی بەغدا حكومەت دەتوانێت مووچە بەبێ‌ لێبڕین دابەشبكات

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كاروان گەزنەیی، ئەندامی لیژنەی سامانە سروشتییەكان لە پەرلەمانی كوردستان پێی وایە لەگەڵ زیادبونی داهاتی نەوت، دەتوانرێت كێشەی سوتەمەنی چارەسەر بكرێت و مامۆستایان و فەرمانبەران بكرێنە هەمیشەیی و دەرگای دامەزراندنیش بكرێتەوە.

كاروان گەزنەیی، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: بەپێی بەدواداچوون و لێكدانەوەكانمان لە هەر بەرمیلێكی نەوت 35 بۆ 37 دۆلار دەمێنێتەوە كە ئێستا نرخی بەرمیلێك نەوت 85 دۆلارە، ئەم پارەیە ئەگەر كەڕەتی بكەین بە 430 هەزار بەرمیل كە بەرهەمی رۆژانەی نەوتی هەرێمە، ئەوا بۆ رۆژێك دەكاتە نزیكەی 15 ملیۆن و 900 هەزار دۆلار، بۆ مانگێك دەكاتە 470 ملیۆن دۆلار، كە دەكاتە نزیكەی 700 ملیار دینار بۆ هەر مانگێك، 300 ملیار دینار داهاتی ناوخۆشمان هەیە كە دەكاتە یەك ترلیۆن دینار.

كاروان گەزنەیی وتیشی: ئەوەی جێگەی پرسیارە ئەوەیە كە حكومەتی هەرێم بۆچی ناتوانێت بەبێ 200 ملیار دینارەكەی بەغدا مووچە دابەش بكات، ئەمە كێشەیەكی گەورەیە كە لەهەرێمی كوردستان هەیە.

ئەو پەرلەمانتارە وتیشی: پرسیارەكە لێرەدا ئەوەیە ئەی بۆچی كە نرخی نەوت دادەبەزێت، تەواوی خەڵكی هەرێمی كوردستان هەستی پێدەكەن و دەبێتە كێشە، بەڵام نەوت نرخەكەی بەرزدەبێتەوە هیچ شتێك لە ژیانی خەڵك ناگۆڕێت، تەنانەت كۆمپانیای دیلیۆتیش هیچ راپۆرتێك لەسەر داهاتی نەوت بڵاوناكاتەوە”.

ئەوەشی خستە ڕوو، دەمەوێت خەڵكی كوردستان دڵنیا بكەمەوە كە بەبێ 200 ملیار دینارەكەی بەغداش، حكومەتی هەرێم بەبێ لێبڕین دەتوانێت مووچەی تەواوی مووچە خۆرانی هەرێم بە داهاتی نەوت و ناوخۆی هەرێم دابەش بكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا