خاوەن زەوییەکانی گەڕەکی 8ی حەسارۆک دەتوانن دەست بە دروستکردنی خانووەکانیان بکەن

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هاووڵاتیانی هەولێر دەتوانن لە ڕێگەی شارەوانی چوارەوە ڕێگەپێدان وەربگرن و دەست بە دروستکردنی خانووەکانیان لە گەڕەکی 8ی حەسارۆک بکەن.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری لە زاری ڕازان خەلیل ئیسماعیل سەرۆکی بەشی هونەری و سەرپەرشتیاری پڕۆژەکانی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بڵاویکردەوە، گەڕەکی 8ی حەسارۆک لە پێنج هەزار دۆنم پێکهاتووە و شەقامەکانی ئەم گەڕەکە (12، 15، 30، 40 و 60) مەترین و تێکڕای هەموویان بە شەقامە سەرەکی و شەقامەکانی نێو گەڕەکەکە نزیکەی 210 کیلۆمەترە.

ئەوەشی خستەڕوو، “سێ پڕۆژە لە گەڕەکی 8ی حەسارۆک دەست بە جێبەجێکردنیان کراوە، یەکەمیان خۆڵکاریی شەقامەکانی 40 و 60 مەتری بوو، کە ئەوەشیان لەلایەن سەرۆکایەتی شارەوانی و لەسەر داهاتی %15ی سەرۆکایەتی شارەوانی جێبەجێکراوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “دووەمیان جیاکردنەوەی سەرە بلۆکەکان و پڕۆفایل و دیزاینکردنی گشت سێکتەرەکانی کەرتەکەیە کە شەقامە سەرەکی و ناوخۆییەکان و ئاو و ئاوەڕۆ و کارەبا دەگرێتەوە، بۆیە ئێستا هاووڵاتیان دەتوانن لە ڕێگەی شارەوانی چوار ڕێگەپێدان وەربگرن و دەست بە دروستکردنی خانووەکانیان بکەن”.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری باسی لەوەکرد، “سێیەمیشیان گەیاندنی خزمەتگوزاری ئاوەڕۆ و شەقام بوو بۆ کەرتەکە بە شێوەی قۆناغ و دواتر فرۆشتنی زەوییە بازرگانی و ڕووکنەکانی گەڕەکەکە بوو هەروەها پارەکەی بۆ مەبەستی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی ئەم گەڕەکە خەرج بکرێتەوە”.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا