پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ناسڕ کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، مانەوەی ئەمریکا لە سوریا نایاساییە.
ئاژانسی ئیرنا ئەمڕۆ هەینی بڵاویکردەوە، “ناسڕ کەنعانی ئیدانەی هێرشەکانی ئەم دواییانەی ئەمریکا دەکات کە دژی بەرگریکارانی سەربەخۆیی و یەکڕیزی خاکی سوریا ئەنجامی داوە”.
ناسڕ کەنعانی جەختی لەوەش کردەوە، “مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و هێرشەکانی دژی بەرگریکارانی سەربەخۆیی و یەکڕیزی خاکی سوریا نایاساییە و ئیدانەکراوە”.
پێشتریش فەرماندەی ناوەندیی ئەمریکا ئاماژەی بەوەکرد، هێزەکانی ئەمریکا چەند پێگەیەکی سوپای پاسدارانیان لە دێرەزور لە ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆردومان کردووە وەک وەڵامێک بۆ ئەو هێرشانەی لە 15ی ئابدا کرایەسەر هێزەکانی ئەمریکا.