هەدەپە كاندیدی خۆی بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری توركیا رادەگەیەنێت

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هاوسەرۆكی هەدەپە ڕایگەیاند: لە ئایندەیەكی نزیكدا كاندیدی خۆمان بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری توركیا ڕادەگەیەنین.

لە كۆنگرەی چوارەمی پارتەكەی لە شاری قەرسی توركیا، پەروین بوڵدان، هاوسەرۆكی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) و وتی: هەموو كەسێك حەزدەكات بزانێت كاندیدی ئێمە بۆ سەرۆك كۆماری توركیا كێیە؟ ئێمە لە ئایندەیەكی نزیكدا كاندیدی خۆمان بۆ ڕای گشتی و گەلی توركیا ئاشكرا دەكەین.

لەو كۆنگرەیەدا، كە بەشێك لە پارتە سیاسییەكانی توركیا بەشداربوون هاوسەرۆكی هەدەپە وتیشی: هەدەپە بە كاندیدی خۆی بەشداری هەڵبژاردن دەكات و هیچ پەیوەندیمان بە ڕێككەوتنی میللەت و جمورەوە نییە، كە لەسەر هەڵبژاردنی گشتی توركیا كراوە.

بوڵدان ئەوەشی خستەڕوو، مەرج و پرەنسیپی خۆمان هەیە و هەركات كاتی خۆی هات ئەو كاتە قسەی لەسەر دەكەین، ئێمە لە ڕێككەوتنی “ڕەنج و ئازادی” بۆچوونی توێژە جیاوازەكان وەردەگرین و دواتر كاندیدی خۆمان ئاشكرا دەكەین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا