گەریلا كوژرانی 17 سەربازی دیكەی سوپای توركیای راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەپەگە ڕایگەیاند، لە چالاكییەكانی گەریلاكاندا لە زاپ و مەتینا 17 سەربازی سوپای توركیا كوژراون و دوو چادری سەربازیی و دوو كامێرای چاودێریی سەربازییش تێكشكێندراون، ئەوەشی خستووەتەڕوو، كە سوپای توركیا 13 جار چەكی كیمیایی بەكارهێناوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل ( هەپەگە ) لە ئەنجامی چەند چالاكیەك لە هەرێمەكانی مەتینا و زاپ و ئاڤاشین 17 سەربازی سوپای توركیا كوژراون.

هەپەگە ڕاشیگەیاندووە، سوپای توركیا 23 بە فڕۆكە و 25 جاریش بە هێلیكۆپتەر هێرشیان كردووەتە سەر هەرێمەكانی پاراستنی مەدیا و 13 جاریش گازی ژەهراویان بەكار هێناوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا