ركابەرەكەی ئەردۆغان رەوانەی نەخۆشخانە كرا

پۆڵەتیك پرێس:
ئەكرەم ئیمامئۆغڵو سەرۆكی شارەوانی ئەستەنبوڵ رایگەیاند، بۆ وەرگرتنی چارەسەر دەچێـتە نەخۆشخانە، ئەوەش دوای تووشبوونی بەڤایرۆسی كۆرۆنا.

ئەكرەن ئیمامئۆغڵۆ لەمیانی گرتەیەكی ڤیدیۆیی دەردەكەوێت‌و راشیگەیاند، رۆژی هەینی 23ی تشرینی یەكەم هەستی كردووە، كە پلەی گەرمی بەرزبووەتەوە، بۆیە چوومە نەخۆشخانەو دەستم بەوەرگرتنی چارەسەر كرد.

سەرۆكی شارەوانی ئەستەمبوڵ، كە یەكێكە لەركابەرەكانی رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆك كۆماری توركیا، ئەوەشی راگەیاند، ئێستا من زۆر باشم و تاكەم زۆر نییە پرۆسەی چارەسەریم بەردەوام دەبێت.

ئیمامئۆغلوو، ئەندامی پارتی گەلی كۆماری (CHP) ئۆپۆزسیۆنی توركیایەو لەهەڵبژاردنی رابردووی شارەوانییەكان زیاتر دەركەوت‌و باس لەوە دەكرێت لەهەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆكایەتی توركیا دەبێتە ركابەری ئەردۆغان.

تائێستا لەتوركیا زیاتر لە 357 هەزار حاڵەتی تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنای تێدا تۆماركراوەو زیاتر لە 9 هەزار كەسیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا