پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ئاشكرای دەكات لە چالاکیی گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار دژی سوپای تورکیا لە هەرێمی مەتینا و ئاڤاشین، 11 سەربازی سوپای توركیا كوژراون.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لەسەر چالاکیی گەریلا دژی سوپای تورکیا لە هەرێمی مەتینا و ئاڤاشین، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوەدەكات، لە رۆژی 15 ی حوزەیران سوپای توركیا ویستویانە بە بۆمبی گازی خۆیان بخەنە ناو تونێلەکانی شەڕ لە شاخی سلێمان لە ئاڤاشین بەڵام هێزەكانی گەریلا رووبەڕوویان بوونەتەوە و ناچاریان کردون پاشەکشە بکەن.
بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، کۆپتەرەکانی سوپای توركیا بەهۆی بەهۆی چالاكییەكانی گەریلاوە نەیان توانییەوە سەربازەكانیان لەناوچەكانی مەتیناو ئاڤاشین دابەزێنن.
هەپەگە لەگەیەندراوەكەیدا رایدەگەیەنێت، هێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان، کە هاتوون بۆ مەتینا سەرقاڵی دروستکردنی سەنگەرو خەریکی دروستکردنی رێگان بەرەو سنوری هێزەكانیان، هاوكات دەشڵێت، سەرباری هەموو بانگەوازەکان و ئاگادار کردنەوەکان بەردەوامن لەو کارانەیان.
ئاماژە بەوەشكراوە، سەربازانی سوپای تورکیا لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، گوندەکانی باشووری کوردستان بە کۆپتەر و فڕۆکەی جەنگی بۆردومان دەکەن بەڵام لەو بۆردومانانەدا هیچ زیانێک بە هێزەکانیان نەگەیشتووە.