پۆڵه‌تیك پرێس:
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا ئه‌مڕۆ هه‌ینی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ناحیه‌ی دێره‌لوكی له‌پارێزگای دهۆك كرده ئامانج.
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا ئه‌مڕۆ هه‌ینی بۆردوومانی ده‌وروبه‌ری هه‌ردوو گوندی كور‌و و بناڤی له‌ناوچه‌ی نهێلی كرد، هه‌رچه‌نده تا ئێستا زیانه‌كانی ئه‌و بۆردومانه نه‌زاندراوه، به‌ڵام بۆردوومانه‌كه‌ی توركیا له‌دوای یه‌ك ڕۆژ له‌سه‌ردانی كازمی بۆ توركیا دێت.
ڕۆژی پێنج شه‌ممه مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌توركیا له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته كۆبوه‌وه و یه‌كێك له‌بابه‌ته سه‌ره‌كیه‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه، ڕاگرتنی بۆردوومانه‌كانی توركیایه له عێراق.