لە هەولێر خۆپیشاندانی شۆفێرانی بارهەڵگر دەستیپێکرد

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جارێکی دیکە شۆفێرانی بارهەڵگری ڕێگای هەولێر – گوێڕ دژی گرانبوونی نرخی قەپان گردبوونەوە و داوادەکەن ئەم نرخە داببەزێنرێتەوە.

بەشێک لەو شۆفێرانە بە پەیامنێری پۆڵەتیک پرێسیان ڕاگەیاند، ئەمە یەکەمجار نییە نرخی قەپان لە ئێمە زیاددەکرێت، سەرەتا بەخۆڕایی بوو، دواتر کردیانە هەزار دینار، پاشان کردیانە سێ هەزار دینار و ئەوەتا ئێستاش دەیانەوێت بیکەنە پێنج هەزار دینار.

باس لەوەش دەکەن، “ئەم پارانەش لە ئێمە وەردەگرن کەچی هیچ کام لە ڕێگاوبانەکان چاکناکەن و شەقامەکان هەروەکو خۆیانن”، دەشڵێن، “ئێمە ترسمان لەوەیە ئەم نرخە زیاتر بەرزبکەنەوە”.

ئەوەش لەکاتێکدایە لەماوەی ڕابردووشدا شۆفێرانی بارهەڵگر دژی بەرزبوونەوەی نرخی قەپان گردبوونەوەی ناڕەزاییان ئەنجامدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا